چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

قایمقامی هەولێر ناوی چەند بەنزینخانەیەكی سزادراو ئاشكرا دەكات

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی، چوار وێستگه‌ سزا دران و داخران.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/12/2022، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالێتییەکەى، له‌ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا لە شاری هەولێر چوار وێستگە سزا دران و داخران، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ناوه‌كانیانه‌:

– وێستگەی سوێری
– وێستگەی مان
– وێستگەی بەیار
– وێستگەی ئارام محه‌مه‌د