لوقمان مستەفا – هه‌ولێر
مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەریی گشتی پەروەردەی هەولێر له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی “هه‌ولێر”دا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ٦ملیار دیناری ته‌رخان كردووە بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و دروستكردنی پۆلی نوێ؛ بۆ باشتركردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌ردە. گوتیشی: كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگیەکی زۆری به كه‌رتی په‌روه‌رده داوه؛ سه‌رۆكی حكوومه‌تیش هه‌موو كات خه‌مخۆر و په‌رۆشی مامۆستایان و قوتابیان و خویندن بووه. ده‌شڵێت: “زیاتر لە ١٢٠ قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌كه‌مان له پلانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان و به شه‌و و بە ڕۆژ كاریان لێ ده‌كرێت تا به زووترین كات ته‌واو بكرێن.
_ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان چۆنه و چه‌ندی بۆ ته‌رخان كراوه؟
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ٦ملیار دیناری ته‌رخان كردووە به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و دروستكردنی پۆلی نوێ بۆ باشتركردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌ردە؛ زیاتر له ١٢٠ قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌كه‌مان له پلانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان و به شه‌و و ڕۆژیش كاریان تێدا ده‌كرێت تا به زووترین كات ته‌واو بكرێن. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام خۆم بە یاوەریی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی هەولێر، سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانانه ده‌كه‌ین كه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت لە سەنتەری شار و دەورووبەری هەولێر، به تایبه‌ت ناحیەی بەحركە، كە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، كارەكان بەڕێوە دەچێ.
_ تا چه‌ند كابینه‌ی نۆیه‌م خزمه‌تی به كه‌رتی په‌روه‌رده كردووه؟
كابینه‌ی نۆیه‌م كابینه‌ی خزمه‌تكردن بوو به هه‌موو كه‌رته‌كان، كه به‌تایبه‌ت گرنگیەکی زۆری به كه‌رتی په‌روه‌رده داوه، چونكه سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر خه‌مخۆر و په‌رۆشی مامۆستایان و قوتابیان بووه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستاندا. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانی پێشوو پاره‌یه‌كی زۆر ته‌رخان كراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان،كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له سه‌دا٩٠ـی قوتابخانه‌كان كێشه و گرفتی بینا و كه‌میی ژووریان نه‌مێنێت.
_ له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه قوتابخانه‌كان، كیشه بۆ قوتابیان و ته‌ندروستییان دروست نابێت؟
زۆربه‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌مان خستۆته شه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیی قوتابیان و وانه‌كانی خۆێندنیان، به‌ڵام ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه دوو ده‌وامی تێدا ده‌كرێت ده‌وامێكیان بۆ دوو سێ ڕۆژ راگیروه له‌به‌ر ته‌ندروستیی قوتابیان و به شه‌و و ڕۆژیش كاری تێدا ده‌كرێت. ده‌ستخۆشی له ئه‌ندازیار “بڵند” ده‌كه‌م بەڕێوەبەری بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و ته‌واوی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌كه‌م كه به شه‌و و بە ڕۆژ خه‌ریكن له كاری سه‌رپه‌رشتی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌دا.
_ زه‌وینی ته‌رخانكراوتان هه‌یه بۆ دروستكردنی قوتابخانه؟
وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ دروستكردنی قوتابخانه زه‌وینی ته‌رخانكراوی هه‌یه له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌ولێر به تایبه‌ت له شاره نوێیه‌كاندا؛ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر هێڵه و چه‌ند ڕێنماییه‌ك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك شارێكی نوێ دروست بكرێت، ده‌بێت قوتابخانه‌ی بۆ دروست بكرێت به‌پێی ژماره‌ی ماڵه‌كان.
_ هیچ له بازرگانان قوتابخانه‌یان دروست كردووه وه‌كو كاری خێرخوازی؟
پڕۆژه‌ی خێرخوازیمان هه‌یه و ئێستا به هه‌وڵی وه‌زیری په‌روه‌رده خه‌ریكه یانزە قوتابخانه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروست بكرێت كه له لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
_ چه‌ند ساڵ جارێك قوتابخانه‌كان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یە؟
هه‌موو ساڵ قوتابخانه‌كان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پێویسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كارگێڕی قوتابخانه‌كان نه‌هێڵن ئه‌و قوتابخانه‌ی كه نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه وه‌كو پێشووی لێ بێته‌وه، تایبه‌ت له سه‌نته‌ری هه‌ولێر هه‌ندێك بینا هه‌ن زۆر كۆنن و پارەیه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.
_ كێشه‌ی میلاكتان هه‌یه؟
ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ندین لیژنه‌ی پێك هێناوه بۆ رێكخستنی میلاكی قوتابخانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی گشتی و په‌روه‌رده‌كان، به‌ڵام كیشه‌ی میلاك ناتوانرێت به‌و خێراییه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌و ئاسته‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵمان هه‌یه (شاغر) به مامۆستای وانه‌بێژ پڕمان كردۆته‌وه، كه ئه‌وانیش به مانگانه كرێی وانه‌بێژییان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
_ سه‌دا چه‌ندی قوتابخانه‌كان ڕابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه؟
له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ناو شاردا رابه‌ری قوتابخانه‌مان داناوه كه ده‌رچووی به‌شی ده‌روونناسی “علم النفس”ـن و په‌نامان نه‌بردۆته‌وه به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستایان بكه‌ینه ڕابه‌ر؛ ئێستاکە سەدا٩٠ـی قوتابخانه‌كان رابه‌ریان هه‌یه.
_ ئایا كێشه‌ی كه‌میی كتێب هه‌یه له قوتابخانه‌كاندا؟
ساڵانه به پێی ژماره‌ی قوتابیان كتێبه‌كان چاپ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌ی كتێبیان نه‌بێت”.
_ سه‌باره‌ت به كاركردن له بازاڕدا هیچ پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه؟
له ڕووی پیشه‌ییه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پڕۆژیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه كه خودی وه‌زیری په‌روه‌رده گرنكیەکی زۆری پێ ده‌دات، ئه‌ویش دروستكردنی كادیره بۆ بازاڕ له قوتابخانه پیشه‌ییه‌كانی وه‌كو ئاماده‌یی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی، كه هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئاماده‌كردنیان.
_ گرنگیتان به خول و ڕاهێنانی مامۆستایان داوه؟
ئێمه زۆر گرنگی به خول و راهێنانی مامۆستایان ده‌ده‌ین به مه‌به‌ستی باشتركردنی پرۆسه‌ی خۆێندن و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابیان؛ سه‌ردانی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و ڕاهێنەران ده‌كه‌ین، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ئیش و كارەكانیان و پاڵپشتی زیاتری بەڕێزیان بۆ باشتر كاركردنیان كە زیاتر گرنگی بە خول و راهێنانیان بدەن بۆ خزمەتی زیاتری پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و گوێ بۆ داواكارییەكانیان ده‌گرین و بە پاڵپشتی هەموولایەك دەتوانین زیاتر گرنگی بە خول و كارەكان بدەین.