سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بە‌ كورتی بە‌كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ستراتیژی (نوێ)ـی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە 12ی مانگی ڕابردوودا، ئیدارەی سەرۆک بایدن ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند. هەرچەندە ستراتیژییەکە لە هیچ ڕوەیەکەوە نوێ نییە، بەڵام لەبەرئەوەی لە 12 تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە، ئەڵێین ستراتییەکە نوێیە. نوێ نییە چونکە: یەکەم، لەســـەرەتای دەســـبەکاربوونی ئەم ئیدارەیە کورتەیەک لە ســـتراتیژییەکە، یان وەک ناوی نرا ســـتراتیژی ســـەرەتایی بڵاو کرایەوە و دومیشیان ئەوەیە کە ســـتراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی دیموکراتەکان
زانراوە و لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنیشدا کەمێک ڕۆشنایی خرایە سەر. بەهەرحـــاڵ، ســـتراتیژییەکە دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاســـت لەســـەر پێنج پرینسیپی سەرەکی دامەزراوە کە ئەمانەن: یەکـــەم: ویلایەتە یەکگرتـــوەکان هاوکاری ئـــەو وڵاتانـــە دەکات کە بە پێی سیســـتەمی جیهانی پشتبەستوو بە یاســـا ڕەفتار دەکەن و هاوکارییان دەکات تـــا بەرگری لە خۆیان بکەن. دوەم: ویلایەتە یەکگرتوەکان ڕێگا نادات وڵاتانی بیانی یان ناوچەیی هەڕەشە لە هاتوچۆ لە ڕێڕەوییە ئاوییەکانی ناوچەکە بکەن و ڕێگا نادات وڵاتێکی تر یەکێکی تر یان ناوچەیەکی تر داگیربکات. ســـێیەم: لە هەمانکاتدا ئەمەریکا هەوڵدەدات تا دەکرێت گرژی لە ناوچەکەدا کەمبکاتەوە لە ڕێگەی دیپلۆماســـییەوە. چوارەم: ئەمەریکا هەوڵـــدەدات پێکەوەکارکردنی ئابووری لە ناوچەکەدا دابمەزرێنێ لە ڕێگەی دروســـتکردنی پەیوەندی ئابووری و سیاســـی و ئاسایش لە نێوان هاوبەشـــەکانی ئەمەریکا و لە نێوان خۆیاندا. پێنجەم: ئەمەریکا هەمیشـــە برەو بە مافی مرۆڤ و ئەو بەهایانە دەدات کە لە چارتەری نەتەوە یەکگرتوەکان جێگیکراون. گەر لە ڕوانگەی ئەم پرینســـیپانەوە ســـتراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا بخوێنینـــەوە لە عێراقدا، ئەوا دەتوانین بڵێین: ئەمەریکا دەیەوێت ئەم شـــێوە پەیوەندییـــەی عێراق لە گەڵ ئیرانـــدا هەیەتی نەمێنێ و لەو وڵاتانەی ناوچەکە نزیک بێتەوە کە بە پێی یاســـاکانی گەمەکە کار دەکەن و هاوکاری هەمەلایەنە لە نێونیاندا دروســـت ببێت. میلیشـــیاکان ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەخەنە مەترســـییەوە و دەبـــێ ســـنووردار بکرێن و پێویســـتە عێراق ڕێـــز لە مافی مرۆڤ و بەها هاوبەشـــەکان بگرێت. پرســـیارەکە ئەوەیە کە ئایا چۆن هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێم لە چوارچێوەی ئەم سترتیژییەدا
لێک دەدرێنەوە؟