سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

زانیاری نوێ لەسەر ئەو پاسەی لە بێخاڵ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە

قایمقامی ڕەواندز ئاشکرای دەکات کە پاسێکی گەشتیاران لە هاوینەهەواری بێخاڵ، بەهۆی نەمانی برێکەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بریندارن.

ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز تایبەت بڕاگەیاند: لە بێخاڵ پاسێکی گەشتیاری بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی بە دووکانێکدا کێشاوە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکە 19 گەشتیار بریندارن کە گەشتیارەکان خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن و لەنێو بریندارەکان ژن و منداڵ هەن.

باسی لەوەش کردووە کە تەمەنی بریندارەکان لەنێوان 7 ساڵان بۆ 50 ساڵانن و بەشێکی بریندارەکان برینیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران کراون.

قایمقامی ڕەواندز جەختیشی کردەوە کە هەموو تیمە پەیوەندیدارەکان لە تەندروستی، پۆلیس، ئاسایش و گەشتوگوزار بە هانای قوربانییەکانەوە ڕۆیشتوون.