چواس خالید – هەولێر
ساڵانێكه به‌هۆی كه‌میی باران و دروستكردنی به‌نداو و گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایەن وڵاتانی دراوسێ، مه‌ترسیی وشكه ساڵی و كه‌می ئاو له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. بە گوێرەی ئاماره‌كان كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانە كاری له بنیاتنان و پته‌وكردنی ژێرخانی ئاو و پڕۆژه‌ی كاریگه‌ر بۆ زیادكردنی ئاوی ژێر زه‌وی و گلدانه‌وه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی كردووه.
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، تا سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و كاریگه‌ر ڕۆنراوون و كار له چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیش ده‌كرێت.
به گوێرەی داتاكانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ٧٦٠ پڕۆژه‌ی ئاو به گوژمه‌ی ٥١٤ ملیار و ٨٣٩ ملیۆن دیناری عێراقی هه‌یه، كه چوار پڕۆژه به گوژمه‌ی دوو ملیار و ٨٩٣ ملیۆن دینار ته‌واو بوونه و ٢٤ پڕۆژه‌ش به گوژمه‌ی ٧١ ملیار دینار له كاركردندان و ڕێژه‌ی كاركردنیان ٩٩.١%یان ته‌واو بوونه.
هه‌ر به پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، كه پێگه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، به تێچووی ملیارێك دیناری عێراقی، پێنج پۆندی ئاویان له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆناوه و ١٣ پۆندی دیش له ته‌واو بووندان كه ٧١.٢٠% ی كاره‌كانیان ته‌واو بوونه، خۆ ٣٠ پۆندی دیش به گوژمه‌ی ٤٤٠ ملیار دینار له نه‌خشه‌سازیدان.
له هه‌رێمی كوردستان ١٥٥ پۆندی ئاو هه‌ن
دكتۆر كاروان سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، به پێگه‌ی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له ساڵی ١٩٩١ه‌وه تا شه‌ش مانگی ڕابردوو، ١١٨ پۆند له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌ڵام له شه‌ش مانگی ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بنیاتنانی ٣٧ پۆند به گوژمه‌ی ٢٦ ملیار دیناری عێراقی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان داوه، كه به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌قۆناغی یه‌كەمدا ٢٣ پۆند به گوژمه‌ی ١٣ ملیار دینار له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دروست دەکرێن، هه‌شت دانه‌یا‌ن له پارێزگای هه‌ولێر و ٣ پۆندد له سلێمانی و نۆ له دهۆك و سێ پۆندیش له ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بنیات ده‌نرێت، كه كاریگه‌ریان له ژێرخانی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له قۆناغی دووه‌میشدا ١٤ پۆند به گوژمه‌ی ١٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێن و كاریگه‌ریی به‌رچاویان له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی لافاو بۆ ئه‌و شاره ده‌بێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری بنیاتنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، كاری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كانیش كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: “پێشتر تێچووی هه‌ر پۆندێك ١.٦ ملیار دینار بووه، كه ئێستا تێچووی هه‌ر پۆندێك بۆ نزك ٧٠٠ ملیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه.
سەرچاوەی ئاوی پاكی زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاڵاوەکانن، دكتۆر كاروان سه‌باح هه‌ورامی هێما بۆ ژماره‌یان ده‌كات، تا كۆتایی ٢٠٢١، ٢٤ هه‌زار و ٤١٠ چاڵاوی پاكی خواردنه‌وه‌ن، كه چوار هه‌زار و ٣٢٠ یان له هه‌ولێر و شه‌ش هه‌زار و ١١٧ له سلێمانی و هه‌زار و ٤٧٧ له دهۆك و ٥٠٧ چاڵاویش له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
هاوكات ١٠ هه‌زار و ٩٨٦ چاڵاوی تایبه‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵ و ٩٥٠ چاڵاوی كەرتی پیشه‌سازی هه‌ن.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جددی كار بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دەڵێت: دراسه‌ی چه‌ندین پڕۆژه كراوه بۆ پاكتاوكردنی ئاوی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی بە شێوازی ده‌ستكرد، كه یه‌كیان بریتییه له زیادكردنی ئاوی ژێر زه‌وی له ڕێگه‌ی چاڵاوی ده‌ستكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی كاری له‌سه‌ر كراوه و بڕیار وایه ٢٠ چاڵاو له ده‌وری هه‌ولێر لێبدرێت تا له ڕێگه‌یانه‌وه ئا وی سه‌ر زه‌وی بگەڕێنرێتەوە ژێر زه‌وی.
هەروا دكتۆر كاروان ده‌ڵێت “ڕێنمایی تایبه‌ت به پۆندی هه‌ره‌وه‌زی ده‌ركردووه، كه به‌هۆیانه‌وه هانی خه‌ڵك و جوتیاران ده‌درێت له‌بری پشت به‌ستن به ئاوی چاڵاوەکان، سوود له باراناو وه‌ربگیرێت و حكوومه‌تیش هاوكاری جوتیاران و دانیشتوانی گونده‌كان ده‌دات بۆ دروستكردنی پۆند، تا ئاوی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی بۆ ئاودێری كشتوكاڵ و مه‌ڕداران زیاد بكرێت.