مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان. له‌م به‌شه‌ی كۆهه‌واڵدا، باسی پێكهاته‌ی نموونه‌یی مۆندیاله‌كان و ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ستێرانه ده‌كه‌ین كه له مۆندیالدا دره‌وشاونه‌ته‌وه.
له پیلێوه تا زیدان 11 یاریزانی ئه‌فسانه‌یی له پێكهاته‌ی مۆندیاله‌كان
پیلێی شای مۆندیاله‌كان، تاكه یاریزانه كه توانیبێتی 3 مۆندیال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه، له‌وه‌وه تا زیدان، چه‌ند كه‌سێك وه‌كوو ئه‌فسانه و ئه‌ستێره‌ی مۆندیال دره‌وشاونه‌ته‌وه و ناویان له مێژوودا جێی گرتووه، گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
پێكهاته‌ی نموونه‌یی هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیال به‌م جۆره دانراوه.
گۆڵپارێز: گۆردۆن بانكس.
به‌رگری: كافۆ، فرانس بێكنباوه‌ر، فابیۆ كاناڤارۆ، ڕۆبێرتۆ كارلۆس.
ناوه‌ڕاست: زینه‌دین زیدان، ئه‌ندرێس ئینیێستا، دیێگۆ ماڕادۆنا.
هێرشبه‌ر: پێلی، میرۆسلاڤ كڵۆزه، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ.
جۆردۆن بانكس له ئینگلته‌را، گۆڵپارێزێكی ئاسایی یانه‌كانی لیسته‌ر سیتی و ستۆك سیتی بوو، به‌ڵام له ساڵی 1966ـدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رادا مۆندیالی ئه‌و ساڵه‌ی برده‌وه، هه‌روه‌ها به گه‌ڕاندنه‌وه موعجیزه‌ئاساكه‌ی پێلێ له مۆندیالی 1970 ناسراوه، كه ئه‌وكات پێلی وتی ئه‌مڕۆ گۆڵێكم كرد، به‌ڵام بانكس گه‌ڕاندیه‌وه.
كافۆ و ڕۆبێرتۆ كارلۆس.
دوو ئه‌ستێره‌ی هێڵی به‌رگریی به‌ڕازیلن، كه به شۆڕشڤانی هێڵی به‌رگریی به‌ڕازیل داده‌نرێن و ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان له هێرشبردن و باشتركردنی هێڵی پێشه‌وه‌دا ده‌بینی.
كافۆ براوه‌ی مۆندیاله‌كانی 1994 و 2022ـه له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل و رۆڵێكی گه‌وره‌شی له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا بینیوه، ڕۆبێرتۆ كارلۆسیش له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل مۆندیالی 2022ی برده‌وه، ئه‌و كاته‌یشی له 1998 له یاریی كۆتاییدا به ئه‌ندامی 0-3 گۆڵ به فه‌ره‌نسا دۆڕان، كافۆ كاپتن بوو، كارلۆسیش یاریزان.
فرانز بێكنباوه‌ری ئه‌ڵمانی، داهێنه‌ری ناوه‌ندی لیبرۆیه له تۆپی پێ، یارییه‌كی له‌بیرنه‌كراوی هه‌یه، ئه‌ویش هی مۆندیالی 1970 كه له نیوه‌ی كۆتایی ئه‌و مۆندیاله‌دا رووبه‌رووی ئیتاڵیا بوونه‌وه و ئه‌ڵمانیا 3-4 یارییه‌كه‌ی دۆڕان و ئه‌و یارییه به یاریی سه‌ده ناوی ده‌ركردووه و ئه‌و یارییه‌یشی به ده‌ستی بریندار و پێچراوه‌وه ته‌واو كرد.
دوای 4 ساڵیش له نێو خاكی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی مۆندیال و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایان برده‌وه.
فابیۆ كاناڤارۆی ئیتاڵی، نموونه‌یه‌كی به‌رچاو و باڵای هێڵی به‌رگرییه، به‌رده‌وام ورد و سه‌رنجده‌ر بوو، هه‌میشه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ساز و ئاماده بوو.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا توانی مۆندیالی 2006 به‌ده‌ست بێنێ، كاتێك به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی خاڵی سزا له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسایان برده‌وه، كه له كاتی یاسایی و زیادكراوی یارییه‌كه‌دا به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
زیدانی فه‌ره‌نسییش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له دوو یاریی كۆتایی گۆڵی كردووه، به‌و دوو گۆڵه ناوی چووه مێژووه‌وه كه له فایناڵی مۆندیالی 1998 له به‌ڕازیلی تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌ی كه به لێدانی سزا و هاوشێوه‌ی پانێنكا له كۆتایی مۆندیالی 2006 له ئیتاڵیای تۆمار كرد، ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌یه بۆ زیدان. دوو جاریش له مۆندیالدا (1998 و 2066) له مۆندیالدا ده‌ركراوه.
ئه‌ندرێس ئینیێستای ئیسپانیش، به تۆماركردنی گۆڵی بردنه‌وه له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2010 به‌رانبه‌ر هۆڵه‌ندا، ناوی چووه مێژووی مۆندیاله‌وه.
دیێگۆ ماڕادۆنای ئه‌رژه‌نتینی، له مۆندیالی 1986ـدا گه‌شایه‌وه و ناسناوه‌كه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی برده‌وه و دوو گۆڵی به‌ناوبانگی له مۆندیال هه‌یه، یه‌كێكیان به ده‌ست و ئه‌وی تریش بڕینی چه‌ند یاریزانێك و تۆماركردنی گۆڵ.
پیلێی به‌ڕازیلیش تاكه یاریزانه سێ مۆندیالی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بردبێ، 1958 كاتێك ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو، له‌گه‌ڵ مۆندیالی 1962 و 1970.
میرۆسلاڤ كلۆزه‌ش، كه به‌م دواییه ژماره‌ی ڕۆناڵدۆی شكاند و له نێوان ساڵانی 2002 تا 2014 خاوه‌ن زۆرترین گۆڵه و ژماره‌ی ڕۆناڵدۆی به‌ڕازیلیشی شكاند (15 گۆڵ).
ڕۆناڵدۆی به‌ڕازیلیش كه به دیارده ناسراوه، له ته‌مه‌نی 17 ساڵی و له ساڵی 1994ـدا بێ ئه‌وه‌ی یاری بكا بووه خاوه‌نی جامی مۆندیال. به‌ڵام دوای 4 ساڵ كۆتاییه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا، له مۆندیالی 2022 به هێزه‌وه گه‌ڕایه‌وه و مۆندیالی بۆ به‌ڕازیل برده‌وه. بووه باشترین هێرشبه‌ر كه توانیبێتی دوای شكست و پێكان هه‌ستێته‌وه و مۆندیال بباته‌وه.