په‌رله‌مانتارێكی ئێزدی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، داواكاری شنگالییه‌كان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگاله و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌شی له‌لایه‌ن كازمییه‌وه به شكشتی كابینه‌كه‌ی وه‌سفكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، مه‌حما خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌یادی حه‌وت ساڵه‌ی ئازادكردنی شنگالدا، جه‌ختی له‌سه‌ر داواكاری شنگالییه‌كان كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی واژووكراوه له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی و كارگێری شنگال.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئێزدییه، داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد، رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی خەڵکەکەی بۆ زێدی خۆیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، گرینگی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بدات و به‌گوێره‌ی خاڵه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، 2500 پۆلیس له دانیشتووانی شنگال دابمه‌زرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی شنگال و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان.
هه‌روه‌ها مه‌حما خه‌لیل گوتیشی، پێویسته خه‌ڵكی شنگال بڕیار له چاره‌نووسی شنگال بده‌ن و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له كابینه‌ی پێشووی عێراقه‌وه، مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌ی كازمی شكستخواردووبوو، به ئامانجی سیاسی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سكاڵایان تۆماركردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داوای له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به‌ده‌م داواكاریی خه‌ڵكی شنگاله‌وه بێت كه ته‌نها داوای جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال ده‌كه‌ن.
له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2020)، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شاری به‌غدا واژووكرا.
ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه، شه‌ش خاڵی له‌خۆگرتووه، كه باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال ده‌كات له‌رووی كارگێری، ئه‌منی و سیاسییه‌وه.
له خاڵی یه‌كه‌می رێككه‌وتننامه‌كه ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی قایمقامی نوێ بۆ شنگال ده‌كات، له خاڵه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م باس له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌كرێـت و هێزێكی ئه‌منی 2500 كه‌سی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستده‌كرێت.
له خاڵه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م باس له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شنگال ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هیچ كه‌سێكی سه‌ر به په‌كه‌كه نابێت له‌و هێزه ئه‌منییه‌دا دابمه‌زرێندرێت.
له خاڵی كۆتایی رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئیداره‌دان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال كراوه، به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی (3ی ئاب/ئۆگێستی 2014)، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.
رۆژی 13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015)، له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرا.