كتێبی (دیده‌وانی بۆ هه‌مووان) لە ئامادەكردنی نووسەرو سه‌رپه‌رشتیاری چالاكی وه‌رزشی (صدیق صابر پیرداود)ـە، به شێوه‌یه‌كی زانستی وسه‌رده‌میانه كار له سه‌ر ئه‌م په‌رتووكه كراوە، وەك نووسەر دەڵێت:” هیواخوازم ئاماده‌كردنی ئه‌م په‌رتووكه سوودی هه‌بێت بۆ كتێبخانه‌ی كوردی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌موو ئاسته‌كان به‌تایبه‌ت په‌یمانگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و كۆلێژی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان و قوتابخانه ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان”.
ناوی په‌رتووك : دیده‌وانی بۆ هه‌موان
ئاماده‌كردن : صدیق صابر پیرداود
دیزاینی به‌رگ : جه‌بار وسمان سمایل
تیراژ : 500 دانه
چاپخانه : ئه‌مازۆن
نووسەرو سه‌رپه‌رشتیاری چالاكی وه‌رزشی (صدیق صابر پیرداود)، لە پێشەكیدا، باسی لەوە كردووە: “گومانی تێدا نیه بابه‌تی خیوه‌تگای دیده‌وانی گرنگی تایبه‌تی هه‌یه له ژیانیڕۆژانه‌ماندا، بۆیه به باشم زانی هه‌ندێك ووشه بنووسم له سه‌ر بابه‌تی دیده‌وانی له‌به‌ر كه‌می سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بابه‌ته به زمانی شیرینی كوردی له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تله پڕۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سوپاس و ستایش بۆ خودای گه‌وره (الذی علم بالقلم علم الانسان مالم یعلم) ئه‌و زاته‌ی به هۆی پێنوسه‌وه زانست و زانیاریت فێرده‌كات ئاده‌میزاد فێری ئه‌و شتانه ده‌كات كه نایزانێت و بێ ئاگایه‌لێی. بابه‌تی دیده‌وانی و ژیان كردن له شوێنی چۆله‌وانی گرنگه له ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ندی به‌گه‌وره‌و بچووك و ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژارو پیاو و ئافره‌ته‌وه هه‌یه، بزوتنه‌وه‌ی دیده‌وانی چه‌ند یاسایه‌كه كه گشت ووڵاتانی جیهان له سه‌ری ڕێككه‌وتون كه جێ به‌جێكردن و ئه‌نجامدانی ئاشتی و ئازادی و پێكه‌وه ژیان بڵاو ده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆی پێشخستن و دروستكردنی كه‌سایه‌تی به‌هێزو تاكێكی نیشتمانپه‌روه‌رو كارامه له كار‌و كرداردا، بۆیه به شێوه‌یه‌كی زانستی وسه‌رده‌میانه كارم له سه‌ر ئه‌م په‌رتووكه كردووه وه هیچ هه‌وڵ و ماندووبونێك بێ كه‌م كورتی نابێت، بۆیه هیواخوازم ئاماده‌كردنی ئه‌م په‌رتووكه سوودی هه‌بێت بۆ كتێبخانه‌ی كوردی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌موو ئاسته‌كان به‌تایبه‌ت په‌یمانگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و كۆلێژی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان و قوتابخانه ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
مێژووی بزووتنه‌وه‌ی دیده‌وانی جیهانی
بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی دیده‌وانی له لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئینگلیزی به ناوی (بادن پاوڵ) بوو، ناوی ته‌واوی (رۆبرت ستیڤنسۆن سمێس بادن پاوڵ) ( 1857ـ 1941). ئه‌و كاته‌ی كه سه‌ركردایه‌تی هێزێكی سه‌ربازی به‌ریتانی ده‌كرد له ساڵی (1899) بۆ سه‌ر هۆزه‌كانی (زۆڵۆ ) و ( سۆزای) له شه‌ڕی (بۆێر) هه‌ندێك نه‌ریتی سه‌رنج ڕاكێشی له‌م هۆزانه بینی، داب و نه‌ریتی تایبه‌تیان هه‌بوو له په‌روه‌رده كردنی منداڵ و گه‌نجه‌كانیان، كه ته‌مه‌نیان ده‌گه‌یشته (15) ساڵ ده‌بوایه به شێوه‌یه‌كی زۆره ملێ به ته‌نیاییڕووبكه‌نه دارستانه‌كان بۆ ماوه‌ی (30) ڕۆژ له‌وێ بمابانه‌وه خۆیان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی دارستان و گیانه‌وه‌ره دڕنده‌كان و په‌یداكردنی خۆراك و تێنویه‌تیڕابهێنن، جل و به‌رگیان له‌به‌ر داده‌كه‌ندن به جۆره‌ڕونێك چه‌ور ده‌كران بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌مایه‌وه…..هتد.
ئامانج له بزوتنه‌وه‌ی دیده‌وانی
مه‌به‌ست له بنه‌ماكان په‌روه‌رده‌كردنی لاوانه به شێوه‌یه‌كیڕێك، كه بۆ دروستكردنی تاكێكی وریا و كارا له پێناو خزمه‌تكردنی نیشتمان، كه خۆی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێته‌وه :
1. دروستكردنی گیانی باوه‌ڕ به‌خۆبوون.
2. فێركردنی لاوان به هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان.
3. ئارامگرتن له هه‌ڵوێسته دژواره‌كان، كه دووچاری تاك ده‌بێت.
4. ئاماده‌كردنی لاوان له سه‌ر بنچینه‌ی سیسته‌می (ڕێككاری و هاوكاری و خۆشه‌ویستی)بۆ خاك و نیششتمان.
5. گرنگی دان به چالاكی تاكه‌كه‌سی ئاڕاسته‌كراو، وه‌ك هانده‌رێك بۆ پشت به‌خۆ به‌ستن.
6. ئاڕاسته‌كردنیڕه‌وان بۆ متمانه به‌خۆ بوون.
7. ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌باری دیموكراتی له پێناو به‌شداریكردن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانییه‌كان.
8. هاندانی گیانی پێكه‌وه ژیان له نێوان پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه.
گرنگترین پڕۆگرام و به‌رنامه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی دیده‌وانی بریتیه له:
1- په‌روه‌رده‌ی ئاینی:
أ. جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ئاینی و بڕوابوون به خودای گه‌وره.
ب. له به‌ركردنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
پ. شاره‌زابوون له چه‌ند چیڕۆكێكی ئاینی.
ت. شاره‌زابوون له ژیانی پێغه‌مبه‌ران.
ج. سه‌ردانی كردنی شوێنی ئاینی و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان.
2.په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی:
ا . پارێزگاری كردن له خاك و نیشتیمان.
ب . ناساندنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و چه‌ند ئاڵایه‌كی ووڵاتانی ناوچه‌كه.
ت . له‌به‌ر كردنی سرودی نیشتیمانی (ئه‌ی ڕه‌قیب).
پ . به‌شداریكردن له‌یاده نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان.
ج . پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچه‌ی كه تێیدا ده‌ژیت.
3.په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و ته‌ندروستی:
ا . به‌شداری كردن له چالاكییه وه‌رزشییه‌كان چ تاك بێتیاخود كۆ.
ب. به‌شداری كردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان وه‌كو یارییه‌ڕێكخراوه‌ییه‌كان و مه‌له‌وانی و ڕاكردن.
ت . ئه‌نجامدانی چالاكی جه‌سته‌ییڕۆژانه وه‌ك ڕۆیشتن بۆماوه‌ی زیاتر له (3) كم.
پ. فێركردنی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی وه‌ك (سوتانی ساده و ئاسایی، برینپێچی و خوێن به‌ربوون).
ج. فریاگوزاری زمان قوتدان كه دیارده‌یه‌كی باوه، له ئه‌نجامی ماندووبون و كاركردنی زۆر و كاتی كه‌وتن ڕووده‌دات.
4.چالاكییه زانستییه‌كان:
أ. په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ندێك له ئاژه‌ڵه خۆماڵییه بچوكه‌كان.
ب. به خێوكردنی ماسی و باڵنده‌ی بچووك.
ت. ڕێز گرتن له كات و زانینی كاته‌كان به هه‌ڵگرتنی كاتژمێر.
پ . به‌شداریكردن له چاندنی گوڵ و نه‌مام له ناو مه‌ركان و باخه‌كاندا به تایبه‌ت له باخچه‌ی قوتابخانه.
ج. گرنگی دان به باخچه‌ی ماڵه‌وه.
چ . ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر دره‌خت و گه‌ڵا و به‌ردی سروشتی ناوچه‌كه.