چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ركرا

به‌گوێره‌ی یاداشتێكی ده‌ستگیركردن كه‌ له‌ دادگای كۆیه‌ ده‌ركراوه‌ و ڕێكه‌وتی 1/11/2022ی له‌سه‌ره‌ و دادوه‌ر دكتۆر هیمداد مه‌جید عه‌لی مه‌رزانی واژووی له‌سه‌ر كردووه‌، فه‌رمانی گرتن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركراوه‌.

فه‌رمانه‌كه‌ ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی پۆلیس كراوه‌ و تێیدا هاتووه‌ “ئێوه‌ ڕێگه‌تان پێدراوه‌ و له‌سه‌رتانه‌ ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی خواره‌وه‌ (شاسوار عه‌بدولواحید) بگرن و بیده‌ن به‌ دادگاكه‌مان، چونكه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی باواجی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.

له‌ یاداشته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ ده‌بێ پشكنینی ماڵی سه‌رۆكی جوولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش له‌ شاری سلێمانیدا بكرێ.

له‌باره‌ی جۆری تاوان و مادده‌ی یاساییه‌كه‌ی ده‌ستگیركردنی شاسواردا هاتووه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 240ی یاسای سزادانی عێراقییه‌