پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری عێراق دەستگیرکرا

سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێكی باڵای دەزگای هەواڵگری عێراق بە هۆكارێكی نادیار دەستگیركرا.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، هێزێكی تایبەت لە دەزگای هەواڵگری، بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری، بەڕێوەبەری كاروباری ئۆپەراسیۆنەكان، لیوا زیا موسەوی -یان دەستگیركردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا هۆكاری دەستگیركردنەكە نەزانراوە.