ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت: ”هیچ قسووریتان له خیانه‌ت و فرۆشتنی كوردستان نه‌كردووه، خۆشتان شه‌ریكی حكوومه‌تن و بودجه‌ی سلێمانییش و هەموو بارودۆخە خراپەكە دەڤەرەكە ئێوه لێی به‌رپرسیارن.“
ئاسۆ ئەڵمانی، سەركردەی یەكێتی، لە ڕێگەی میدیاكانی حزبەكەیەوە هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە ئەوان ئەم دۆخە قبووڵ ناكەن و بۆ هەموو ئەگەرێكیش ئامادەن كە مەبەستی لەم دۆخە ئەوەیە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان داواكاریی یەكێتی بۆ دیزەبەدەرخۆنەكردنی كەیسی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف لە لایەن دژە ترۆری یەكێتی قەبووڵ بكات.
لە بەرامبەردا عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند : “یه‌كێتی شه‌ریكه حكوومه‌ته، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێتییه و له دووهێندەی خۆیان زیاتر وه‌زیریان به‌ر كه‌وتووه، دووهێندە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان وه‌رگرتووه، زۆر زیاتر له به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژان وه‌زیر و بەرپرسیان هه‌یه، ئه‌وان زۆر ته‌نگه‌تاو بوون له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی تیرۆركردنی شەهید هاوكار جاف، زۆر داوایان كرد، كه ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاو نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه دروستترین كار بوو، كه حكوومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كردیان و ده‌بوو حكوومه‌ت بیكات، كه بۆچی ده‌بێت ئارامیی پایته‌خت تێك بدرێت؟“
عەلی عەونی گوتیشی: ”ده‌بوو ئاسۆ ئه‌ڵمانی و گرووپه‌كه‌ی ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت كردبایه، كه ئه‌وانه‌ی كاری تیرۆرستی ده‌كه‌ن راده‌ستی دادگا دەكرێن، ده‌بوو ئه‌وان هاوكار بوونایه كه غودەی شێرپەنجە له‌ناو یه‌كێتی راده‌ستی دادگا بكرێت، ئه‌سڵه‌ن ده‌بوو ئاسۆ ئه‌ڵمانی ده‌ستخۆشیی بكردبایه، كه تیرۆریست له‌ناو ریزه‌كانیان نه‌مێنن و لایه‌نی ئه‌منی ده‌ستگیریان بكه‌ن، بۆچی خۆیان ده‌كه‌ن به خاوه‌نی خه‌ڵكانێك، كه تیرۆر ده‌كه‌ن؟ لێره‌وه پێیان ده‌ڵێین چیتر پارتی تاوان و كه‌تن بۆ كه‌س نا‌پۆشێت و وه‌ك خۆی ده‌یانخاته روو.“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”له خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، گرووپه‌كه‌ی ئاسۆ ئه‌ڵمانی و خیانه‌تكاره گه‌وره‌كانی سه‌رووی ئه‌ڵمانی، چی‌یان له‌ده‌ست هات بۆ فرۆشتنی كوردستان كردیان، چیتر ماوه بیكه‌ن؟ ئاماده‌ن بۆ فرۆشتنی كوردستان رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران بكه‌ن و ده‌ستی داگیركه‌ران راكێشن بۆ ناو كوردستان، به‌داخه‌وه هێشتا له‌ناو گه‌لی كورد خه‌ڵكێك ده‌نگیان ده‌ده‌نێ و ده‌یانكه‌ن به ده‌سه‌ڵاتدار.“
عەلی عەونی راشی گه‌یاند: ”ئێستا كارتی دووئیداره‌یی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، باشه سلێمانییان راده‌ست نه‌كرد؟ هاواریان لێ هه‌ڵنه‌ستا كە ئیداره‌ی سلێمانییان پێ به‌ڕێوه ناچێت؟ شەڕ به پارتی ده‌فرۆشن بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵكی خۆیان و تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌كان، داهات و بودجه‌ی سلێمانی له‌به‌رده‌ستی خۆیانە و خۆیان ده‌یدزن و ده‌یخۆن و خۆیان به‌رپرسیارن، كێ ده‌ستی گرتوون؟ بودجه‌ی خۆیان له پشكی كوردستان ده‌به‌ن، فه‌رموون خزمه‌تی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان پێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه ئه‌هلی ئیداره نین، ئه‌هلی راكێشانی ده‌ستی خیانهتكارانن، پیاوی ئیدارەدانی وڵات نین، بۆیه سلێمانی له شارێكی جوانه‌وه هاتووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییت پێیدا بێته‌وه.“
ده‌شڵێت: ”ده‌بێ گه‌لی كوردستان ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكات، كوردستان چیتر به‌رگه‌ی شەڕ ناگرێت، گه‌ل به سندووقی ده‌نگدان ده‌بێت سلێمانی له‌ده‌ست ئه‌و گرووپه ده‌ربهێنێت، ئه‌م گرووپه پێیان ئاساییه جارێكی دیكه كوردستان بفرۆشنه‌وه و بكه‌رانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خه‌ریكن خیانه‌تی دیكه ده‌كه‌ن، ده‌بێ گه‌لی كوردستان هۆشیار بێت و پێیان بڵێت راوه‌ستن، كوردستان ئه‌و خوێنه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌داوه راده‌ستی حه‌سه‌ن پلایس بكرێت.“
عه‌لی عه‌ونی ئه‌وه‌شی خسته روو: ”با ئاسۆ ئه‌ڵمانی بزانێت، خه‌ڵكێكی زۆر له‌پێناوی چاوی كاڵی ئه‌و نه‌بوونه‌ته یه‌كێتی، له پێناوی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری بوونه‌ته یه‌كێتی، ئێستا خه‌ریكه به‌رەبه‌ره له یه‌كێتی ده‌كشێنه‌وه، چونكه ده‌زانن خه‌ریكه یه‌كێتی رێڕه‌وی ده‌گۆڕێ، ره‌سه‌نه‌كانی یه‌كێتی ده‌پرسن له كه‌ركووك چیتان كرد؟ بۆ یه‌كێتی له قه‌ڵای سه‌وزی! كه‌ركووكه‌وه هاته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی له شاره‌كه خه‌ریكه ده‌ریانبكه‌ن؟ بۆیە نیشتمانپه‌روه‌رانی نێو خودی یه‌كێتییش ده‌زانن ئه‌مانه چ خیانهتكارێكن