وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵمه‌تی داماڵینی چه‌ك ده‌ستپێده‌كات
هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم: له‌سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه تا 30ی ئه‌م مانگه واته بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی “هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك ” ئه‌نجامده‌درێت.
وتیشی، “هه‌مو پارێزگار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه لیژنه‌ی ئه‌منی كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدات، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌تایبه‌ت دانانی بازگه‌ی زیاتر له شه‌قامه‌كان بگیرێته‌به‌ر، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكرێت گومانی بونی چه‌كیان لێده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بگیرێت”.