سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێكهێنانی فرقەكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەکات و تێیدا رایگه‌یاند، وەزارەتی پێشمەرگە لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ رێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه 23ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبەری 2022)، فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەكانی 70 ، 80 و نوێنەری هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە پێكهێنانی دوو فیرقەی سەربازی كرد، كە پێشتر بە مەبەستی كۆكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی “سیاقاتی عەسكەری بۆ تەئمینكردنی قیادە و سەیتەرە”، بڕیاری پێكهێنانی لەسەردرابوو.
سەرۆكی ئەركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تیشكی خستە سەر گرنگی پێكهێنانی فرقەكان و هەماهەنگی لەنێوان میحوەركان و یەكە سەربازییەكانی دیكه.
دووپاتیشیكرده‌وه، وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە گۆڕانكارییەكان و چاودێریكردنی ئەو فەرمان و بڕیارانەی بۆ رێكخستەوەی هێزەكانی پێشمەرگه ده‌ركراون.