سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ ناحیه‌ی خورماڵ پرۆژه‌یه‌كی رێگاسازی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

 به‌ مه‌به‌ستی گەیاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی رێگاوبان له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی كوردستان، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو بودجەیەی کە لەبەردەستیدایە بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکان.
یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ش رێگاسازیی‌ گه‌ڕه‌كی داڵانی ناحیه‌ی خورماڵه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ یه‌ك قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ی ته‌واوبوونیشی ٣٦٥ رۆژه و ئێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە.
جاسم محموود مسته‌فا، چاودێری پرۆژه‌ی رێگاسازیی گه‌ڕه‌كی داڵان له‌ خورماڵ سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌ گوتی:”ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ درێژیی ٦ كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕی گوژمه‌ی ته‌رخانكراویش بریتییه‌ له‌ یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، كه‌ له‌سه‌ر داهاتی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان خه‌رج ده‌كرێت و پێشینه‌ی ١٥٦ ملیۆن دیناری بۆ كراوه‌.”

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢