چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەرهەمی برنجی ئەمساڵی دەهۆک ١٦ هەزار تۆنە

به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مساڵ له‌ سنووری دهۆك 20 هه‌زار دۆنم زه‌وی كرابوون به‌ برنجی كوردی كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی 16 هه‌زار تۆن بوو و پلانیش هه‌یه‌ رێژه‌كه‌ زیاتر بكرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی‌ ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك رایگەیاند، ئه‌مساڵ 20 هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌ برنج له‌ سنووری دهۆك چێنراون و به‌رهه‌م زۆر زیادی كردووه‌، چونكه‌ ساڵی ڕابردوو 11 هه‌زار دۆنم بوو.

روونیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ دوو ساڵه‌ وشكه‌ساڵییه‌، به‌ڵام پلان و هه‌ندێك پڕۆژه‌ هه‌یه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ زیاتر بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌مئاویمان هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی دهۆك دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می برنج له‌ سنووری دهۆك 16 هه‌زار تۆن بوو، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر برنجی دهۆك هه‌یه‌ و بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوات، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و رێژه‌ی كه‌ خواستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه‌.

برنجی‌ ئاكرێ‌ و دهۆك له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا خواستی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ كه‌میی‌ باران، به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ نه‌یتوانیوه‌ خواستی‌ ناوخۆیی پڕ بكاته‌وه‌.