ھێزەکانی ئاسمانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشيان لە سنووری کەرکووک خاپوورکرد.
یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی ھێزەچەکدارەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی عێراقی زۆر بە وردبینی مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک خاپوورکرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھەڵمەتە لە چوارچێوەی دەستکەوتنی ئەو زانیاریانە بووە، کە شانەی ھەواڵگری لە بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی بە ھەماھەنگی فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنهكان له كهركووك كۆكراوتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە بەردەوامن لە هێرش و کردەوە تیرۆرستییەکانیان.