بەڕێوەبەرایەتی کارەبای 2ـی هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری ھاووڵاتیانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە، ئەوانەی بە ھۆی قەرزی کارەباوە، کارەبایان بڕدراوە یاخود قەرزی کارەبایان ھەیە ئەوا سبەی شەممە 22ـی 10ـی 2022 دەتوانن سەردانی بەشی فرۆشیاری وزە/2 بکەن مامەڵەکانیان ڕایی دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: وەزارەتی کارەبا زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری قەرزی کرێی کارەبای لای ھاووڵاتییان و فەرمانگەکانی میری و کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانییە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دابوو کە وەزارەتی کارەبا پلانی خۆی ھەیە بۆ گێڕانەوەی قەرزەکانی کرێی کارەبا، دەمانەوێت ھەندێ ڕێوشوێنی دیکە بگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا