کاژێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ئاگر لە کەمپی شێخانی ئاوارەکان شنگال کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار خێمە سووتان.
پیر دیان، بەڕێوەبەری ناوەندی ھاوئاھەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دھۆک راگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەڕێوەبەری ناوەندی ھاوئاھەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دھۆک دەشڵێت، ئێستا تیمەکانیان خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتێکن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئەو خێزانانەی کە زەرەرمەند بوون.
سەبارەت بە ھۆکاری ئاگرەکە پیر دیان ئاماژە بەوە دەدات، تاوەکو ئێستا نەزانراوە ھۆکارەکەی چیبووە، بەڵام “ئەگەری زۆرە شۆرتی کارەبا بێت، چونکە زۆربەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوەی کەمپەکان شۆرتی کارەبا بووە.”
زیاتر لە 330 ھەزار ئاوارەی شنگال لە سنووری پارێزگای دھۆک لەناوە و دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن کە لە ساڵی 2014ـەوە بەھۆی ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال ئاوارەبوون.