واشنتن پشتیوانی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌ 

ئه‌مڕۆ 16ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: “لەمیانی کۆبوونەوەم له‌گه‌ڵ ژەنەڕاڵ ماتیو ماکفارلان،  فەرماندەیی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، تاووتوێی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەم كرد و جه‌ختیشمان له‌ هه‌نگاونان بۆ چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: “له‌بارەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆمانكرد، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە و هەموو ئەو مەترسییانەی کە رووبەرووی هەرێمەکەمانیش دەبێتەوە، سوپاسی گەل و حکومەتی ئەمه‌ریکام کرد”.

لەلایه‌ن خۆیەوە ژەنەڕاڵ ماتیو، پاڵپشتی و پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە

ھەواڵی زیاتر