پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد کە 5 فەرمانی دەستگیرکردنی لە دادگەی دهۆک هەبوو 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ب. ع. ئـ) دەستگیر کرد، کە لە دادگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای دهۆک بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان داوا کرابوو.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە دادگەی ناوبراو پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕادەستی دادگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای دهۆک کرا.

ھەواڵی زیاتر