یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی پێشووی یه‌کێتی، كە کارگێڕی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی ١ی یه‌کێتی بووە له سلێمانی، باس له رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌کات و ئاماژه به‌وه ده‌کات، ئه‌و رۆژه زۆر ناخۆش بوو، دڵی خه‌ڵکی كوردستان بریندار کرا و به‌هۆی غرووریی هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی، ئه‌و دۆخه‌که دروست بوو.
عوسمان حوسێن ساڵح، یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی پێشووی یه‌کێتی رایگەیاند: “من له ئاستی سەركردایەتیی یه‌کێتیدا بووم و زۆر نهێنیی یه‌کێتیم لایه، ئه‌گه‌ر بگێڕدرێته‌وه زۆر شت ئاشکرا ده‌بێت، به‌ڵام جارێ کاتی نه‌هاتووه. به‌داخه‌وه من مێژوو باش ده‌زانم و ده‌شزانم چی گوزه‌راوه، له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌زانم ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی سه‌ربازی دروست نه‌بێت، ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر هه‌ر هه‌یه، بۆیه ده‌بێت دادگایه‌کی سه‌ربازی و دادگایه‌کی باڵا سه‌رجه‌م بکه‌رانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر راپێچی بەردەم یاسایان بکا و بڕیاریان له‌سه‌ر بدات.”
گوتیشی: “تا ئێستا دادگایه‌کی بێلایه‌ن نه‌هاتووه ئه‌مه یه‌کلا بکاته‌وه، ئه‌و رۆژه بۆ من زۆر ناخۆش بوو، بۆچی ئه‌م هه‌موو رۆشنبیر و خه‌ڵک و هونه‌رمه‌ندانه داوا ناکه‌ن دادگا بکه‌رانی ئه‌م رووداوه راپێچی بەردەم یاسا بكات؟ له شه‌سته‌کانه‌وه کورد وێران ده‌کرێت و ده‌کوژرێت و کیمیاباران و ئه‌نفال ده‌کرێت، بۆچی گه‌لی كوردستان ئاوای لێ ده‌کرێت؟ چونکه هه‌رکه‌سێک تاوانێک ده‌کات، بێ سزا لێی ده‌رده‌چێت.”
عوسمان حوسێن ساڵح، راشیگه‌یاند: “مادام ئێستا یه‌کێتی لە خیانه‌ته‌که به‌رپرسیار کراوه، که‌وایه ده‌بێت یه‌کێتی راستی بکاته‌وه، ئه‌م رووداوه به داوای لێبوردن قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه، چونکه پێشمه‌رگه له که‌رکووک خراپه ژێر زنجیری ده‌بابه و خه‌ڵک شه‌هید کرا، بۆیه ده‌بێت دادگای سه‌ربازی دروست بکرێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “له هه‌شتاکانی سەدەی رابردوودا له‌گه‌ڵ کاک مه‌لا به‌ختیار بووم، هه‌ندێک بابه‌تی سه‌ربازی روویان ده‌دا، ده‌مگوت کاک به‌ختیار ئه‌مانه بۆ دووباره ده‌بنه‌وه؟ ئه‌ویش دەیگوت (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگای سه‌ربازییمان نییه، بۆیه دووباره ده‌بنه‌وه) بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته دادگای سه‌ربازی هه‌بوایه، ئه‌وانه‌ی رایانده‌کرد، ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان ده‌کرد، ئه‌گه‌ر دادگا ئه‌و کاته سزای بدابان، ئیستا ئه‌مه رووی نه‌ده‌دا.”
له‌باره‌ی بکه‌رانی ١٦ی ئۆکتۆبهریشەوە، که ئێستا به‌شێکیان وازیان له کاری سیاسی هێناوە و له تۆڵه‌ی خه‌ڵک دەترسن، گوتی: “ئه‌و که‌سانه غروور بووبوون، بۆیه ئاوای لێ هات.”