لە ئاکامی تەقینەوەی 2 بۆمبی چێندراو لە بەغدا 8 کەس بریندار بوون 

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای نێسمی لە سنووری قەزای تاڕمییەی باکووری بەغدا کردە ئامانج، لە ئەنجامدا 4 کەسی مەدەنی بریندار بوون.

سەرچاوەکە ئەوەشی زیاد کرد، دواتر تیمی ئەندازیاری و هێزی پاڵپشتیی دیکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بۆمبێێکی تری چێندراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا 4 کارمەندی ئەمنی لەنێوانیاندا ئەفسەرێک و چەکدارێکی گرووپی حەشدی شەعبی بریندار بوون.

ھەواڵی زیاتر