محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووەو دەڵێت: ئەگەر حكومەت ئیلتیزامی هەیە، ناتوانێ هێز بەكاربهێنێ، ئەوا داواتان لێ ئەكەین ڕێگای هێزەكانی پارتی سۆسیالیست بدەن لە ماوەی چەند سەعاتێك دا ئەگەینە شاری خانەقین، شاری خەبات و شەهیدان و خۆڕاگری و ڕێگا نادەین بێگانە پۆستاڵی ڕەشیان لە خانەقینی ئازیز جێگیر ببێت.
دەقی نامەكەی محەمەد حاجی مەحمود …
بەڕێز وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
سڵاو ڕێز …
بەڕێزان .. حكومەتی عێراق سەرەڕای وەزعی خراپی و بێ سەروبەری و نەمانی شیرازەی وەك دەوڵەت وا بۆ ساڵێك دەچێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كراوە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە حكومەتێك دابمەزرێنن.
لەگەڵ ئەو وەزعە خراپەشدا، هێشتا كوردیان لەبیر نەچووە، وەزیری نەوت و دادگا زەلیلەكانیان هەر ڕۆژەو هەڕەشەو كێشە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەكەن.
لە ناوچە دابڕاوەكانیش كورد لەسەر ماڵ و موڵكی باوباپیرانیان دەرئەكەن لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مردو و گۆڕستانەكانی كورد، لەو ناوچانە لە زیندوەكانی نەتەوەكانی تر زیاترە، وا خۆشتان ئەبینن بە دیل گیراون و ئێستا ئەو پاڵەوانانە هاتونەتە شاری خانەقین و هەڕەشەو گوڕەشە و سیاسەتی بە عەرەب كردن لە دژی كورد ئەنجام ئەدەن.
جەیشی عێراقی لە شەڕی عەرەب ئیسرائیل زۆریان بەدیل گیران و ڕایان كرد، لە شەڕی نێوان ئێران عێراق سەدان هەزاریان لە جەیشی عێراق بەدیل گرت، لە شەڕی كوێت هەزارانیان بە دیل گیراو ئێستا خۆیان لەسەر خەڵكی بێ چەكی كورد تاقی ئەكەنەوە.
ئەگەر حكومەت ئیلتیزامی هەیە، ناتوانێ هێز بەكاربهێنێ، ئەوا داواتان لێ ئەكەین ڕێگای هێزەكانی پارتی سۆسیالیست بدەن لە ماوەی چەند سەعاتێك دا ئەگەینە شاری خانەقین، شاری خەبات و شەهیدان و خۆڕاگری و ڕێگا نادەین بێگانە پۆستاڵی ڕەشیان لە خانەقینی ئازیز جێگیر ببێت.
محەمەد حاجی مەحمود
پێشمەرگەی دێرین
2022/10/11
گوڵەخانە
previous post