چنوور نامیق، راوێژكار له وهزارهتی رۆشنبیریی سهبارهت به باسكردنی ههندێك بابهت له راگهیاندنهكانهوه تیشك دهخاته سهرئهوهی كه راگەیاندنەکان کە دەسەڵاتێکی باڵان و لە ھەموو ماڵێکدان، کاریگەرییەکی فرەیان ھەیە بەسەر میزاجی بینەر و بیسەرەوە، ئیتر چی کاریگەریی ئەرێنی بێت یان نەرێنی بێت، بەداخەوە زۆربەی راگەیاندنی کوردی زۆر خەمھاوەر و کارەساتئامێزە.
بۆ نموونە رۆڵی نەرێنیی ھەندێ لە میدیاکان لە رووماڵکردنی ھەواڵەکانی توندوتیژی ھەر لە لێدان و ئازاردان و کوشتن و خۆکوشتن تا دەگاتە پیشاندانی رێگاکانی خۆکوشتن و ئەو ئامرازانەی کە بەکار دەھێنرێن. تەماشاکردنی ژنان بەچاوی کاڵاوە و دروستکردنی تیڕوانینێکی نزم بۆ ژنان لەلای کۆمەڵگە، بەمەش ئاساییش و ئارامی نەتەوەیی تێک دەچێت، کەواتە لێرەدا ھەندێک لە میدیاکاران بەرپرسیارانە، پرۆفێشناڵانە و بەگوێرەی ئیتیکی راگەیاندن کاری خۆیان ناکەن، واتە رۆڵی میدیاکاری بەرپرس و لێھاتوو و بێلایەن ناگێڕن؛ لە گەیاندنی ھەواڵەکان رای خۆیان دەرئەبڕن، واتە بابەتییانە ھەواڵەکە ناگەیێنن. ئەوەش ھۆکاری خۆی ھەیە، ھەندێک لەوانەی لەو بوارەدا کار دەکەن پرۆفیشناڵ نین، واتە ھەڵگری بڕوانامەی کۆلیژ و پەیمانگەکانی راگەیاندن نین، تەنیا لەبەر نەبوونی بژێوی ئەو کارە دەکەن، ھەندێکیشیان دەرچوون و پسپۆرییان راگەیاندنە، بەڵام راھێنانیان پێ ناکرێت لە بواری پیشەکەیان.
وروژاندنی ھەندێک بابەت لەلایەن راگەیاندنەکانەوە، لێکەوتەی خراپی ھەیە و دەبێت و شیرازەی کۆمەڵگە ئەشێوێنێ، تاکی بێمتمانە بە خود و بێ ئینتیما بۆ خێزان و کۆمەڵگە و وڵات بەرھەم دێنێت. ھۆکارەکان ھەر جۆرێک بن، کارەساتەکان لە رێگەی میدیاکانەوە رووماڵ دەکرێن و دەگەیەنرێنە ھەموو ماڵێک، ئەوە جگە لەو ھەموو لاپەڕە و ماڵپەڕ و کەناڵەکانی سۆشیال میدیا، کە لایەنە جوانەکانی دابونەریتی کوردانە دەشێوێنن و ترس و دڵەراوکێ دەخەنە ناخی مرۆڤەوە.
د. میدیا عهبدولخالق، پسپۆری تەندروستی دەروونی لە زانكۆی سەلاحەدین ئاماژه بۆ ئهكات كه بابەتە ھەستیارەکان زۆرن بەڵام دیارتریان لە کۆمەڵگهی کوردەواری کێشەی ئافرەت یا ژنانه، بەردەوام ھەر ھەنگاوێک بەرهو بەدەستھێنانی مافەکانی دووریان دەکاتەوە لە وەرگرتنی، خودی ئافرەت خۆی پێوستی بە تێگەیشتنی مافەکانی خۆیهتی بە بەکارھێنانی ئەقڵ و زانیاری و مهعریفەت.
بە زۆرهملێ باوەڕ دروست نابێت، بهڵام بەدووبارەکردنەوە و پرۆپاگەندە و ئابرووچوون و ترساندن باوەر دەگۆرێت بەڵکو ویستی تاکی نامێنێت ئەقڵی تاک بریار نادات، بەڵام (ئەقڵی کۆمەڵ) بریار دەدات ئەمەش کارەساتی ژیانی ئێمهیه، بۆ نموونە جوانی ئافرهت بابەتێکی تاکیە ئەگەر ببێتە کۆمەڵایهتی ئەوە ستاندەری بۆ دادەنێ، لە ئەنجام ئافرەتەکانمان تووشی شڵەژانی “شیواندنی وێنەی جەستە بوون” Body dysmophic disorder،راگەیاندنی رۆڵێکی دوولایەنی ھەیە یا بە پۆزهتیفە ئەمەش بە ھۆشیارکردنی ئەم جۆرە بازرگانیە بە جوانی ئافرەت یا زۆر نێگەتیڤی بە ریکلام کردن بۆ جوانی دروستکەر. بابەتی سەرجێکردنی ژن بە زۆری لە لایەن مێردەکەی ئەمەش بابەتێکی كهسیه، چونکە چوونە ژوورهوهی ناو ماڵهكانه، بۆیە پەرلهمان نەیتوانی بریار لە سەر بدات مشتومری زۆر لایەنی تێدابوو، بەڵام ئهگهر بابەتەکە شیبکەینهوه ئەوە دەزانین ژووری نوستن قودسیەتی خۆی ھەیە، نووستنی ژن و مێرد باس کراوە لە ئاینەکان و دابونەریته جیاوازهكان.
سهبارهت به باسهكهمان حەنان عەبدولرەحمان، مامۆستای زانكۆ بۆچوونی وایه كه سۆشیال میدیا بە گشتی بە گرنگترین ھۆکارەکانی ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دادەنرێت لەرووی زانستی و پەروەردەیی، سیاسی فکری، کلتووری، فەرھەنگی کە کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر خودی تاک دەتوانێت کۆمەڵگە ئاراستەی ئاریشە و ئاڵۆزی بەرێت بە پێچەوانەشەوە ڕۆڵ ببینێت لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست .
ئەگەر بێتو سەرنج بدەین لەم چەند ساڵەی دواییدا سۆشیال میدیا بە ھەموو جۆرەکانییەوە بینراو، بیستراو ئەوەندەی ڕۆڵی نێگەتیڤی بینیووە ئەرکە سەرەکیەکەی خۆی بە جێنەھێناوە کە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ فراوانبوونی بواری میدیا بە گشتی و ئاراستە کردنیان لەلایەنی حزبە سیاسیەکان ھەریەک لە بەرژەوەندی خۆیان دژ بە یەکتر، بە بازرگانیکردنی بابەتەکە و ڕاکێشانی زۆرترین بینەر و بیسەر یاخود کۆکردنەوەی زۆرترین لایەک و کۆمێنت، ئەم ھۆکارانەش وایکردووە کە میدیا ئارمانجی سەرەکی خۆی بیربچێتەوە.
بۆ نموونە لەم چەند ڕۆژەیی دواییدا ھەموومان بینیمان کە سۆشیال میدیا چ ڕۆڵێکی ھەبوو سەبارەت بە ھەمووارکردنەوەی یاسای تووندوتیژی خێزانی لە ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ھەر یاسایەک بۆ پاراستنی خێزان و ئەمن و ئاسایشی کۆمەڵگە پەسەند دەکرێت، دەیان بابەتی دیکە کە کاری میدیا نیە لە کێشەکان قووڵ بێتەوە بەڵکو پێویستە چارەسەرییەکان بدۆزێتەوە .
بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەست بە سۆشیال میدیا کە حکومەت