یۆنامی هۆشداری لە خراپتربوونی دۆخی عێراق دەدات

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی ساڵێك تێپەڕبوون بە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، کاتی ئەوە هاتووە لایەنە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و قسە و کرداریان یەکبخەن.

یۆنامی ئەوەی خستەڕوو، لە 10ی تشرینی یەکەمی 2022 ساڵێك لەمەوبەر، عێراقییەکان بە ئومێدی هێڵکاری داهاتوویەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەڵبژاردنێکی زەحمەت بوو، بەهۆی فشارە گشتیەکانی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە هاتە ئاراوە کە تێیدا سەدان گەنجی عێراقی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون. گوتیشی “بەداخەوە ئەم هەنگاوە دیموکراسییە سیاسەتی دابەشکەری بەدوای خۆیدا هێنا و بێهیوایییەکی تاڵی گشتی بەدوای خۆیدا هێنا”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە. قەیرانی درێژخایەن ناسەقامگیری زیاتر دێنێتە کایەوە و رووداوەکانی ئەم دواییەش بەڵگەی ئەوەن. جگە لەوەش مەترسی لەسەر بژێوی خەڵك دروستدەکات. پە

ھەواڵی زیاتر