سەرۆکی چیچان ئەمڕۆ شەممە 01ـی 10ـی 2022 پەیامێکی ئاراستەی ڕووسیا کرد و داوای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات لە ئۆکراینا.
ڕەمەزان قادیرۆڤ، سەرۆکی چیچان ڕایگەیاند: داوا لە مۆسکۆ دەکەم چەکی ئەتۆمی کە هێزەکەی کەم کرابێتەوە لە ئۆکراینا بەکار بهێنێت.
سەرۆکی چیچان دوای لەدەستدانی شارۆچکەی لیمان ڕەخنەی تووند لە سەرکردەکانی ڕووسیا دەگرێت و باس لەوە دەکات کە “بەڕای شەخسی من پێویستە ڕووسیا ڕێوشوێنی توندتر دژی ئۆکراینا بگرێتەبەر.”
قادیرۆڤ باس لەو ڕێوشوێنانەش دەکات و ئاماژەی بەوە داوە کە پێویستە دۆخی نائاسایی لەسەر سنوورەکان ڕابگەیەنرێت و تەنانەت چەکی ئەتۆمیش کە هێزەکەی کەم کرابێتەوە بەکاربهێنرێت.