هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

شاره‌دێی سمیلان له‌ چۆمان له‌ ژێر تۆپبارانی چڕی تۆپخانه‌كانی ئێراندایه‌

شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری شارەدێی سمیلان، رایگەیاند ئێستا کوێستانی سارتکە لەسنووری شارەدێی سمیلان لەژێر تۆپبارانی چڕی تۆپخانەکانی ئێراندایە.

هه‌روه‌ها گوتیشی، کوێستانەکە شوێنی رەوەندەکانە و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکەشی کاری کشتوکاڵی وەرزیان لەو شوێنە کردووە.

به‌گوێره‌ی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سمیلان، تائێستا زیانی گیانی نیە و  تۆپباران بەردەوامە.