خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا دەستیپێکرد و سەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران.
سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی تشرینییەکان دەستیپێکرد و هێزێکی زۆری ئەمنی و سەربازیش لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە.
گوتیشی: “هەموو دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخراون و دەوروبەری گۆڕەپانی تەحریریش تەلبەند کراوە، بۆ ئەوەی رێگری لە خۆپیشاندەران بکرێت”.
تشرینییەکان ئەمساڵ لە دوو شوێن خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، ئەوانیش گۆڕەپانی نسور و گۆڕەپانی تەحریر، دەیانەوێ لە هەردوولاوە بەرەو ناوچەی سەوز پێشڕەوی بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە شەوی رابردووەوە خۆپیشاندەران ئامادەکاری دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش رێکاری توندیان گرتووەتەبەر.