پۆتن: هەموو گەلێک مافت چارەی خۆنووسینی هەیە


ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی زابۆریژه‌، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سه‌ر رووسیای ئیتیحادی كرد.

له‌ مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا، كه‌ به‌و بۆنه‌یه‌ رێكخرابوو، پوتن واژووی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمه‌كان كرد و گوتارێكی ئاراسته‌ی نه‌یارانی سیاسه‌ته‌كانی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا كرد.

چه‌ند په‌یڤێكی پوتن:

– خه‌ڵكی لۆگانسك و دۆنیتسك و خێرسۆن و زابۆریژیا، خۆیان به‌ ئازادانه‌ بڕیاریان داوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر رووسیا و ئه‌وه‌ مافی خۆیانه‌.

– مافی چاره‌ی خۆنووسین، مافێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ و باوباپیرانمان خوێنیان بۆ ئه‌و خاكه‌ رشتووه‌.

– له‌ شه‌ڕی دووه‌می جیهانییدا، باوباپیرانمان خوێنێكی زۆریان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ و پاراستنیان رێشتووه‌.

– پاڵه‌وانه‌كانی رووسیا به‌رگریان له‌و خاكه‌ كردووه‌.

– ده‌مه‌وێت رژێمی كیێڤ و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵی ده‌سووڕێنن له‌ خۆرئاوا باش ببیستن، له‌مڕۆوه‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بۆ هه‌میشه‌ هاووڵاتی رووسیان.

– هه‌موو زه‌وییه‌كانمان ده‌گێڕینه‌وه‌ و گه‌له‌كانمان ده‌پارێزین.

– ژیانێكی كه‌رامه‌تمه‌ندانه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ دابین ده‌كه‌ین.

– پێویسته‌ كیێڤ رێز له‌ هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی كۆماره‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك و كه‌رته‌كانی خێرسۆن و زابۆریژیا بگرێت.

– داوا له‌ كیێڤ ده‌كه‌ین دانووستان بكه‌ین، به‌ڵام قسه‌ له‌سه‌ر بژارده‌ی گه‌لی رووسیا ناكه‌ین.

– ده‌مامكی خۆرئاواییه‌كان كه‌وت، كه‌ له‌ 1991ه‌وه‌ ده‌وروخولی رووسیا ده‌ده‌ن.

– خۆرئاوا سیاسه‌تێكی ئیستعمارانه‌ی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر جیهاندا و سیستمه‌كانی ناوی بهاڕێت.

– ئامانجی سه‌ره‌كی خۆرئاوا فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه‌یه‌، خۆرئاوا پێویستی به‌ رووسیا نییه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێویستمانه‌.

– خۆرئاوا له‌ دووفاقی و مامه‌ڵه‌ی دوو پێوانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌كان بووه‌ته‌وه‌.