سه‌دره‌دین قه‌بانجی، سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و گوتارخوێنی مزگه‌وتی نه‌جه‌ف، داوا له ره‌وتی سه‌در ده‌كات، بۆ رزگاركردنی عێراق له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتووه، به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوودا بكه‌ن.
قه‌بانجی راشیگه‌یاندووه، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌ت و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌لبووسی و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌دۆخێكی وه‌ها سه‌ختدا، ئاماژه‌یه‌كی باشه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، داوا له ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ین بۆ رزگاركردنی عێراق، به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تدا بكات.
پێشتریش موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له په‌یامێكیدا رایگه‌یاندبوو، نه رۆژهه‌ڵاتین و نه رۆژئاوایی، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بین.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان، بەتایبەتی نێو ماڵی شیعە، دوای نزیکەی 11 مانگ تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیش ئامادەنین بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکەوە گفتوگۆبکەن.
لە 30 ئاب/ ئۆگێستی 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن.
ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئابی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاندبوو.