ئێران گوندەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکات

تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووباره چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد.

ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئەیلوول، بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەكانی ئێران هه‌ریه‌ك له‌ چیاكانی بەربزین و سەقەر و دەوروبەری گوندەكانی بن پەرێز و کەتینەیان لە دەڤەری سیدەکان  تۆپباران کردە ئه‌مه‌ ماوەی ھەفتەیەكه‌  ئێران بەردەوام ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش ده‌ڤه‌ری سیده‌كان تۆپباران دەكات.

بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکانی چەند ڕۆژی رابردووی ئەو ناوچە کوێستانییانە، ژمارەک گوندی ئەو سنوورە چۆڵکراون و  ئاوەدانیان تێدا نەماوە.

له‌به‌ر به‌رده‌وامی تۆپبارانه‌كان و چۆڵكردنی گونده‌كان، تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانەكانی تۆپبارانەكانی ئه‌مڕۆ و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نەزانراون.