به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئاسمان له شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ڕۆژی پێشوو، واته هه‌ر به كه‌مێك به‌رزی ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه‌شی دا: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش 10 تا 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی له شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى