3 مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتەخوارەوە و ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتەوە.
سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بە کەوتنە خوارەوەی 3 مووشەک دەدەن لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
ئاماژەی بەوەش داوە کە مووشەکەکان لە ناوچەکانی، ناوچەی ئەبو ڕائید، گەراجی بەرامبەر ئەنجوومەنی نوێنەران، نزیک گەراجی ئاسایشی نیشتمانی، لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە مووشەکییە، 4 سەرباز برینداربوون.