سەرۆکی حکوومەت 420 شوققە بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەش دەكات 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلوولی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 420 شوققە بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەش بكات.

بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەكەی، كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری دهۆك، ڕێوڕەسمێكی تایبەت بەڕێوە دەچێت كە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ڕێكخراوە.

بڕیارە لەو ڕێوڕەسمەدا 420 شوققە بەسەر كەسوكاری شەهیدانی كوردستاندا دابەش بكرێت.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی تایبەت بە كەسوكاری سەربەرزی شەهید و ئەنفالكراوان دەدات و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵی پڕكردنەوەی پێویستییەكانیان دەدات.

ھەواڵی زیاتر