مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهت ڕایگهیاند: ئەمڕۆ سەردانی جووتیاری بەڕێز محەمەد سەلیم بەربهاری-م لە گوندی بەربهار کرد لە پارێزگای دهۆک، کە یەکێکە لە جووتیارە نموونەییەکانی دەڤەرەکە و پێش دوو ڕۆژ داوای لە جەنابی سەرۆک بارزانی کردبوو ھاوکاری زیاتری جووتیاران بکرێت .
سهرۆكی حكوومهت ڕاشیگهیاند: دوای ئەوەی لە نزیکەوە ڕەز و باخ و بەرهەمەکەیمان بەسەرکردەوە و گوێمان لە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی گرت، دووپاتمان کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی و بایەخێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی دەدات و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە جووتیارانی کوردستان دەکات.
مهسرور بارزانی ههروهها ئاماژهی بهوهدا: کار بۆ دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان کراوه و هەنگاوی کردەییش لەم ڕووەوە نراون، کە ئێستا پەتاتە و چەند بەروبوومێکی دیکە دەنێردرێنە دەرەوە و بەم زووانەش هەنار هەناردەی دەرەوە دەکرێت، هەروەها بڕیاڕیشە لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەیەکی دیکەی بەرووبوومی کوردستان بگەنە بازاڕەکانی دەرەوە.
له كۆتاییدا جهختی كردهوه كه حکوومەتی هەرێم دەیەوێت بناخەیەکی پتەوی پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان بنیات بنێت، لەپێناو گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی کار.