ئەگەر شكۆی مرۆڤ لەو دەوڵەتەدا پارێزراو بێت بە بێئەوەی سەیری رەگەزی بكرێت و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەلایەتی بچەسپێندرێ،و ئافرەتیش وەك پیاو لە كردنەوەی گرێكوێرەی سیاسی و كۆمەاڵیەتی و ئابووریدا بەشداربێت، ئەو كات ئافرەت دەتوانێت دایكێكی باش بێت بۆ پەروەردەی منداڵەكانی و هاوسەنگەرێكی باش بێت بۆ برای پێشمەرگەی و كچێكی دڵسۆزی ئەوسەرۆكەش دەبێت كە دەیەوێت بۆ نەتەوەكەی باوكێكی باش بێت.
رۆژین صباح شارهزا له پهیوهندی نێودهوڵهتیهكان ســەرەتا باســی ئەو دەكات كــە ســەربەخۆیی كوردســتان ئاواتــی هەمــوو تاكێكــی كوردە و دەیان ساڵە لە پێناویدا كورد خوێن و رۆح و گیانی خۆی بەخشیوە، بۆیە بەشداركردنمان لە ریفراندۆم نەك ئەرك و مافی هەر تاكێكی كوردە بوو، بگرە ئەوە بهواتای ئەوەی كه خوێنی شەهیدانمان بە فێڕۆ نهچووه، بهڵام هەر لە ئێســتاوە دەبێت كار بۆ ئەوە بكەین كە ئەو دەوڵەتە لە ســەر بنەماكانی دیموكراســی و مافــی مــرۆڤ بونیــاد بنرێــت، بۆ ئــەوەی چیدیكە ئافرهتی هاونیشــتمانی لــە كوردســتان ســەر بە هــەر نەتەوە و ئایینێــك بێت، هیچ پیاوێك نەوێرێت ئازاری بدات.
كەســایەتی ئەكادیمــی و مامۆســتای زانكــۆ پ.ی. دكتــۆر ابوبکر دێوانە بالەکی،سەبارەت بەهەمان پرس بەمجۆرە تێڕوانینی خۆی دەخاتەڕوو: ئافرەتی كورد وەك پیاو توانای خزمەتی ریفراندۆم بكات و كار بۆ ســەربەخۆیی كوردســتان، یــان دەوڵەتــی كوردســتان بکات، لەوانەیــە بــاش نەبــێ، لــە پرســە نەتەوەیــی و نیشــتمانییەكان ئافــرەت لەپیاو جیابكەینــەوە، چونكە بــاس لــە كوردســتانێك دەكــرێ، كــە دەبــی بۆ هەمــوو كەســێك وەك یەك بێــت و هەمــوو كەســیش تێیــدا مافی پارێــزراو بێت، چونكــە دەوڵەت بۆ هەمــوو هاوڵاتیەکە كە لە خۆشــی و ناخۆشــییەكان بە یەكســانی تێیدا بەشــدارن، نەك بۆ كەســێك و دووانگوتیشی راستە بەشی ژنان لە كۆمەڵگــەی كوردەواری لــەو ئازادییەی كە هەزاران کەس گیانیان بۆی بەخــت كــردووە، كەمترە لەوەی ئێمــە خەونی پێــوە دەبینین، بەڵام زیاتــرە لــەوەی وڵاته دواکەوتوەکان بــە ئافرهتانی رەوا دەبینن. ســەبارەت بە پرســی ریفراندۆمیش بۆ ســەربەخۆیی كوردســتان، لە لایەنی كەســانی شارەزا و بەتوانــا بــۆ ماوەیەكــی زۆر لــە میدیــاكان بە چڕی باســی دەکرد، چونكــە بــە گوێــرەی هەندێــك نووســراو و بەرنامــەی تەلەفزیۆنی، دیارە جەماوەر پێویســتی بــە زانیاری زۆرتر هەبوو. توێژینەوەی قووڵ و هەفتانە و ئاماری نوێی لەسەر دەکرد بــۆ ئــەوەی لــەوە دێبەیــت و گفتوگــۆ و بەرنامــە و نووســینانە وەڵامی هەمــوو پرســیارێك دهدرێتــەوە، كــە خەڵــك پێــش دەنگــدان دەبێ بیزانن.
ئیســماعیل هەنارەیــی كارگێــڕی ناوچــەی چەمچەماڵــی پارتــی دیموكراتــی كوردســتانە و سەرەتا ئاماژە بەوە دەكات كە »لە ساڵی
1953 بارزانی مســتەفا پێش هەمووان دركــی بــە ســەنگ و توانــای ئافرەتان كرد، بۆیە )رێكخراوی یەكیتی ئافرەتانی كوردســتا ن بــۆ دامەزرانــدن تــا لــە چوارچێــوەی ئــەو رێكخراوەدا ئافرەتان پەرە بە توانا و حەزەكانی خۆیان بدەن و ریزەكانیان بۆ كوردایەتی و خزمەتی خاك و نیشــتمان یەك بخەن، گوتیشــی: چۆن لە رابردوودا ئافرەتان خەباتیان كردووە بۆ ئەم رۆژگارەی ئێستا كە گەلی كورد بە ئازادی بگەیەنن، ئەركێكی مەزنتر هاتۆتە رێگەی ئافرەتانی كوردستان ئەویش خەونی لە مێژینەی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانــی و گەلــی كــوردە بوو، كــە لە ســەربەخۆیی و دروســتبوونی دەوڵەتی كوردســتاندا بەرجەســتە بــووە. لــەو قوناغــەدا ئافرەتــان ریزەكانیان رێكخستن و لە چوارچێوەی ئۆرگانەكان و رێكخراوەكان و دەستەكاندا لە نێو كۆمەڵگەدا چالاكیی ماندوویی نەناســانە ئەنجامدا و ئاراســتەی بیری نەتەوەیی و سەربەخۆیی كرد، بە باس و خواس و كۆڕ و سیمینارو بڵاوكردنــەوەی بڵاوكــراوە لــە ســەر گرنگــی و ســەربەخۆیی و ئەرك و مافــی ئافرەتــان لەپرســی ریفراندۆمــدا كاری جــددی كرد، چونكە بە ســەربەخۆیی كوردســتان ئافرەتانی كورد زیاتر و زۆرتر لە بەدەستهینانی مافەكانیــان نزیكتــر كردوه و گەلــی كورد بە خەونی چەندین ســاڵەی دەگات له داهاتووه.