ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یپێكرد، پڕۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌ر لافاو كه‌وتوون، خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی بەرێوەبەرایەتى رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگای هه‌ولێر 561 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە.
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، كۆی گشتی ئه‌و خانووانه‌ی كه له هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان 561 خانوون، دوای ئاماده‌كردنی خه‌مڵاندنی بەرێوەبەرایەتى رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگای هه‌ولێر، له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی درا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، له به‌یانییه‌وه پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
راشیگه‌یاند، به دیقه‌ت و دادپه‌روه‌رانه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 3ملیار دینار بۆ مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه.
روونیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به گه‌رمییه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌م پرسه كرد، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه، خه‌مڵاندنی بۆ كرا.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (200) ملیار دیناره‌ی، کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، (3) مليار ديناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر خه‌رج ده‌كرێت.
رۆژی شەممەی رابردوو (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له بەشێکى شارى هەولێر روویدا، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی بەرێوەبەرایەتى رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگای هه‌ولێر 561 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە.
هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه، 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون، 127 خانوو زیانیان بەرکەوتووه، 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووه.