جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگ درا له سەر ناردنی ئەو (200) ملیار دیناره‌ی، کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، (3) مليار ديناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر خه‌رج ده‌كرێت.
رۆژی شەممەی رابردوو (30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له بەشێکى شارى هەولێر روویدا، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی بەرێوەبەرایەتى رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگای هه‌ولێر 500 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە.
هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه، 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون، 127 خانوو زیانیان بەرکەوتووه، 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووه.