ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2 ی 11 ی 2021 ، د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رایگه‌یاند: له‌زووترین كاتدا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌هێنین.
راشیگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا و هه‌موو مانگێك به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌كاتێكی دیاریكراودا مووچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هێشتا پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم و هه‌ر كات بگات پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراتر ده‌كرێت.