كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستیپێكرد.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتییه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای عێراق، پێکهێنانی حکومەت و پرسی سەرۆککۆمار تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی یه‌كێتی نشتمانی كوردستان له كاتێكدایه نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دروستبووه.
لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانیدا کە رۆژی 4ـی ئابی 2022 بەڕێوەچوو، لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی ئەم بڕیارانە درا:
کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت