پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی بەژداری لە دانیشتنی پرسەی شاژن ئێڵێزابێسی دووەمدا کرد

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردان و به‌شداريكردنيدا له‌ پرسه‌ و ماڵئاوايى له‌ شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو ئێلێزابێسى دووه‌م، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ـی 09ـی 2022 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى جيهان و به‌ ياوه‌ريى باڵيۆزى عێراق له‌ شانشينى يه‌كگرتوو، به‌شدارى له‌ دانيشتنى پرسه‌ى شاژندا كرد كه‌ له‌ وێستمينسته‌ر ئابێ له‌ په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو به‌ڕێوه‌ چوو.

نێچيرڤان بارزانی ئێواره‌ى دوێنێ يه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا گه‌يشته‌ له‌نده‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له‌ كۆشكى شاهانه‌ى به‌كينگهام به‌شدارى له‌ ڕێوڕەسمى پرسه‌ و ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا كرد و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌ خاوه‌نشکۆ شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌ل و حكوومه‌تى شانيشنى يه‌كگرتوو و وڵاتانى كۆمۆنوێلس گه‌ياند.