سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئه‌و تاوانباره‌ی به‌ ماتۆڕسكیل ته‌قه‌ی كردبوو.. ده‌ستگیر كرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانباره‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ شه‌وی ڕابردوو به‌ ماتۆڕسكیل ته‌قه‌ی له‌ هاووڵاتییه‌ك كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: شه‌وی‌ ڕابردوو له ‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، تۆمه‌تبارێك كه‌ ماتۆڕسكیلێكی‌ پێ بوو، ته‌قه‌ی‌ له ‌هاووڵاتییه‌ك كرد و هه‌ڵات.

ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ست پێ كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سه‌ره‌نجام ‌و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا ھەمان شەو تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه ‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلی‌ تۆمه‌تباره‌كه ‌و ئه‌و چه‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێ كردبوو.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ‌ئێستا تۆمه‌تبار (ف، ش، ك) له‌ دایكبووی‌ 2001 به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.