پیاوێک بە چەقۆ هاوسەر و خەزوور و خەسووی بریندارکرد

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە سلێمانى رایگەیاند، ئەو پیاوەیان دەستگیرکردووە، کە شەوی رابردوو، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، هاوسەر و خەزوور و خەسووی بە چەقۆ بریندارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی ئەیلوولی 2022) عەمید سەرکەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە سلێمانى بە کوردستان24ی راگەیاند، کێشەیەکی خێزانی لەنێوان پیاوەکە و هاوسەرەکەیدا هەبووە، شەوی رابردوو لە گەڕەكی ئاوارەكانی ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی، پیاوەکە بەچەقۆ هاوسەر و خەزوور و خەسووی بریندارکردووە.

بەگوتەی عەمید سەرکەوت عومەر، برینی ئەو سێ کەسە، سووک بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزان لە سلێمانى دەڵێت “پیاوەکە تەمەنی 21 ساڵە، لەسەر رووداوەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت”.

ھەواڵی زیاتر