چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی بەریتانیا کرا

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی رێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم دەچێتە لەندەن.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 18/9/2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.

لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو رۆژی رێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.