لە تورکیا کەشتییەکی بارهەڵگر نوقم بوو

لە بەندەری ئیسكەندەرون لە پارێزگای هاتای باشووری توركیا، كەشتییەكی بارهەڵگر نوقم بوو.
كەشتییەكە ناوی “سی ئیگڵ” بوو و ئاڵای وڵاتی تۆگۆی بەرزكردبووەوە، بۆ داگرتنی بارەكەی لە بەندەری پۆرت نزیك بووەوە.
لە كاتی داگرتنی بارەكەدا، بە هۆكارێكی نەزانراو ئاو چووە ناو كەشتییەكەوە، بەخێرایی سەرنشینانی كەشتییەكە برانە دەرەوە و دوای كەمێك كەشتییەكە نوقم بوو.
لە ناوچەكەدا رێوشوێنی ئەمنی گیرایەبەر و هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی كۆنتەینەرەكانی سەر كەشتییەكە بەردەوامن.  

ھەواڵی زیاتر