زانکۆی سەڵاحەدین ئاھەنگی خولی 41مینی بۆ دەرچووانی ئەنجامدەدات

خوێندنی باڵا دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێکردووە و، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینیش دەڵێت، پلان و بەرنامەمان وایە بۆ ئەمساڵ ئاریشە بۆ وەرگرتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم دروست نەبێت وەک پارساڵ، ھەروەھا رۆژی سێشەمەی داھاتوو ئاھەنگی دەرچووانی خولی چل و یەکەمین بۆ قوتابیانی ساڵی پار لە یاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری ئەنجامدەدرێت.

ئەمساڵ وەرزی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢ـ٢٠٢٣ زاینیە، لە قوتابخانە و ھاوشێوە لە زانکۆ و پەیمانگاکانیش، لەم بارەیەوە، دکتۆر کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “لە ٤ـی٩ـی٢٠٢٢، بە فەرمی دەوام لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیپێکردووە، لێرەو لەوێ ھەر زانکۆیەک رۆژێکیتری بەگونجاو زانیوە، بەڵام لە ئێستادا خوێندن بە رەسمی دەکرێت و قۆناغەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم ھەندێک زانکۆ قۆناغی پێنجەمی ھەیە دەوام دەکرێت، ھاوکات لە ساڵانی رابردوو ١ـی١٠ خوێندن دەستیپێدەکرد لە خوێندنی باڵا، ھەروەھا بۆ مەبەستی یەکپۆشی ھەندێک گلەیی ئاراستەی ئەم ڕاپرسیەمان کرابوو کە ئەنجامماندابوو، بۆیە کە قۆناغی یەکەمیش دەست بەکاربوون، فۆڕممان ئامادەکردووە ڕاستەوخۆ قوتابیان لە دەوامەوە بە نووسین بڕیاری یەکپۆشیان لێوەردەگرین و دواتر جێبەجێدەکرێت”.

دکتۆر کامەران گوتیشی: “بۆ وەرگرتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم، زانکۆی سەڵاحەدین توانای ٥ ھەزار و ١٠٠ یاخود ٢٠٠ قوتابی ھەیە بۆ خوێندنی ئێواران و بەیانیان، پلانی وا بۆ دانراوە ئومێدەوارین و ھەوڵیشمان داوە ھەمان ئاریشەی ساڵی پار بۆ قوتابیانی قۆناغی یەک درووست نەبێت”.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین گووتی: “زانکۆی سەڵاحەدین بۆ رۆژی سێشەممەی داھاتوو ٢٧ـی٩ـی ٢٠٢٢، لە یاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری ئاھەنگی خولی چل و یەکەمین بۆ دەرچووانی ساڵی ٢٠٢١ـ٢٠٢٢ ئەنجامدەدرێت”.

ھەواڵی زیاتر