پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 14, 2024

وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە دۆسێی ئەو خێزانە دەکات نەخۆشخانەیەک داوای 10 ملیۆنی لێکردبوون

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە راستی و دروستیی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.”

هه‌وره‌ها راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ راسپێردراوه‌‌، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ راستییه‌كان و پاراستنی مافی نه‌خۆش و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی لێژنەیه‌كی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە راستی و دروستی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

د. ئاسۆ حەوێزی

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی