پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه (17ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له لافاوه‌كانی ساڵی رابردووی شاری هه‌ولێر زه‌ره‌رمه‌ندبوون، هاوكاریكران له‌و كه‌مپینه‌ی راگه‌یه‌ندرابوو به پاڵشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كان به كه‌رتی گشتی كه‌وت، وه‌كو تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌با، شه‌قامه‌كان، قوتابخانه‌كان و داموده‌زگا گشتییه‌كانی دیكه، له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم چاككرانه‌وه.
ئومێد خۆشناو، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان گوتی، پارێزگای هه‌ولێرمان به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكردووه (ناوچه شاخاوییه‌كان، ناوه‌ڕاست و ناو شاره‌كان)، هه‌روه‌ها داوامانكردووه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له زۆنی ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بكرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رژمێرى و داتایانه‌ى ئاماده‌یان كردووه، یه‌ك ملیۆن و (284) هه‌زار و (276) خێزان له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، بۆیه ئه‌مساڵ پێویستیان به (257) ملیۆن و (489) هه‌زار و (200) لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه، تاكو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه دابه‌شیبكه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژی (13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، پلانیان هه‌یه تاكۆتایی ئه‌مساڵ به سێ قۆناغ نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكه‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌گه‌ڕ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی داینناوه، هه‌ر خێزانێك بڕى (200) لیتر نه‌وتی سپی پێبدرێت.