وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەگەر هێزەکانیان لە سووریا بکشێننەوە، حکومەتی سووریا توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەی نابێت و تەواوی ناوچەکە دەکەوێتە ژێردەستی ئەو رێکخراوانە کە چاوشئۆغلو بە “تیرۆریست” ناویان دەبات.
ئەم لێدوانەی مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پەیامنێرانی راگەیاندنەکانی تورکیا لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە هات.
چاوشئۆغڵو نزیکەی 20 خولەک لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا قسەیکرد و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەسەد گوتوویەتی، بەمەرجی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی تورکیا لە خاکی سووریادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەنقەرە ئاسایی دەکەینەوە، چۆن هەڵسەنگاندنی مەرجی بەشار ئەسەد دەکەن؟ گوتی، ئەمە هەڵوێستێکی راست و لۆژیکی نییە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها لەوبارەوە زیاتر قسەیکرد و روونیکردەوە، “ئەمڕۆ تورکیا بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی بدات، رژێم توانای کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی نابێت. رێکخراوە تیرۆریستییەکان کۆنترۆڵی دەکەن و هەژموونی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا دەسەپێنن. ئەمە بۆ ئێمە و بۆ رژێمیش مەترسییە. لە راستیدا مەترسییەکە بۆ سووریا گەورەترە؛ بۆ ئێمەش مەترسییە، چونکە رووبەڕووی شەپۆلێکی زۆر فراوانی دیکەی کۆچ دەبینەوە”.
چاوشئۆغڵو گوتی: “بەردەوام ئەم بابەتە دەکرێتە رۆژەڤ. لە بەلگراد بەشێوەیەکی کورت گفتوگۆمان لەگەڵ وەزیراندا کرد. لە گفتوگۆیەکی سەرپێییدا پێکەوە، وەزیری دەرەوەی رژێم ئەو بابەتەی وروژاند و منیش پێم گوت: ئێوە لە سووریا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی پێویستە لەنێوخۆ دەست بە سازان بکەن. گرنگە لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەبارەی دەستوور رێکبکەون و بەرەو هەڵبژاردن هەنگاو بنێن. ئێمە هەمیشە گوتوومانە و دووپاتی دەکەینەوە کە چاومان لە خاکی سووریا نییە، بەڵام ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین، رووبەڕووی هەڕەشەی زۆر جیدی دەبینەوە و کەشێکی دژوار دژی تورکیا دروستدەبێت”.

تورکیا لە ساڵی 2016ـەوە چەند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا هەرێمی عەفرین و سنووری سەرێ کانی و جەرابلووسی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.