پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە هۆی گیان لە دەستدانی ژینا داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەرکۆنەی ئەو شێوە دڕندانەیە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران دژی ژینا کردیان، داواش  لە خەلکی کوردستانی دەکەین بە داخستنی سەرجەم دوکان و بازار نەچوونە سەرکارەکانیان مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن.

ژینا، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13-09-2022 لە وێستگەی حەقانیی میترۆی تاران لە لایەن پۆلیسی تارانەوە بە تۆمەتی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ گرتووخانەی پۆلیس لە شەقامی وەزیرانی تاران گوێزرایەوە

ئەو کەسانەی لەگەڵ ژینا دەسبەسەرکراون بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە لە کاتی گوستنەوەی ژینا بۆ گرتووخانە هێزەکانی پۆلیس سوکایەتیان پێکردووە، سەرەرای ئەمەش  زۆریان لە ژینا داوە بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە بەو هۆیەشەوە جەلتەی دڵ لێیداوە.. 

بە گووتەی کەس وکارەکەی کە بە دەزگا میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، دەڵێن ئەو پزیشکانەی لەو نەخۆشخانە بوون لەبەر گیانی سەلامەتی خۆیان ولە ترسی دەزگا ئەمنیەکانی ئێران نەوێراون بڵێن بەهۆی ئەو لێدانە جەڵدەی دڵ لێداوە، بەلام چەند پزیشکێکی ئەو نەخۆشخانەیە بە ئێمەیان ووت بە هۆی لێدانەکە جەڵدە لێیداوە

ژینا ئەمینی دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی 16-09-2022، لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەبارەی گیانلەدەستدانی ژیناوە داوا لە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەکات کە رۆژی دووشەممە 28ی خەرمانان بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان و نەچوونە سەرکارەکانیان “مانگرتنێکی گشتیی شکۆدار” رابگەیێنن.

لەو راگەیێندراوەیاندا، ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران داوا لە “حیزب و لایەنە سیاسییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ”یش دەکەن کە بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بچن بۆ ئەوەی وەڵامێکی ئەو رووداوی گیان لەدەستدانەی ژینا بدەنەوە.